بە ئامادەبونى بەڕێز بەڕێوەبەرى ئامارى كەركوك, عەدنان رەزا بابا عادل, دەزگاى ناوەندى ئامارى عیراق/بەڕێوەبەرایەتى ژمارەى پێوانەییەكان هەستا بەكردنەوەى خولێكى ڕاهێنان لە بەڕێوەبەرایەتى ئامارى كەركوك  بۆ ماوەى 5 ڕۆژ  لە ڕێكەوتى 2-6/12/2019 بەبەشدارى فەرمانبەرانى بەشى نرخ لە دەستەى ئامارى هەرێم و بەڕێوەبەرایەتى ئامارى هەولێر,دهۆك,سلێمانى و كەركوك.خولەكە پێكهاتبوو لە هەندێك بابه‌تى گرنگ وەكو: 
میكانزمى هەژماركردنى ژمارەى پێوانەیی نرخى بەكاربەر,
چارەسەركردنى ئەو گرفتانەى كە رووبەڕووى توێژەرەكان دێن لە كاتى كۆ كردنەوەى نرخەكان,
كالآى وەرزى و وونبوو,
یەكەكانى پێوانە كردن و پابەند بوون پێیان.
ئامانج لە خولەكە هەروەها نوێكردنەوەى توێژەران بوو سەبارەت بە بابەتەكانى سەرەوە و چارەسەرى ئەو كێشانەى كە لەكاتى كۆ كردنەوەى نرخەكان  لە مەیدان رووبەڕوویان دەبنەوە و گەیشتن بە لێك تێگەیشتنێكى هاوبەش. ئامانجى ترى كۆبوونەوە دەستگەیشتن بە ژمارەیەكى پێوانەیى باوەرپێكراوە بۆ 
دەربازبوون لە خوێندنەوەى نادروست كە لە كاتى گوڕینى نرخەكان و بارودۆخى جیاوازدا لە هەرێم روودەدەن.