وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم سەرپەرشتی کوبونەوەیەکی فراوانی کرد لە دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ،بە ئامادەبوونی بەرێزان برێکاری وەزارەتی پلاندانان و بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی بەش .
وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم جەختی لە ووتەکانی بەرێز سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردەوە کە رێکخستن و پێشخستنی ئامار لە کابینەی نویەم ئەولەویەتی کاریان دەبێت و دەڵێت هه‌نگاوه‌كانى داهاتوومان رێكخستنه‌وه‌ى ئامار و داتایى دروسته‌ له ‌دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین میكانیزمه‌كانى جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كان و دانانى پلانى ستراتیژى دابرێژین.
وه‌زیرى پلاندانان ڕاى گه‌یاند بۆ حكومه‌تى هه‌رێم ئامار و داتایى دروست زور گرنگه‌ به‌ تایبه‌ت ئیستا هه‌وله‌كان چركراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان کە بریار وایە لە کوتایی سالی 2020 ئەنجام بدرێت .
هاوكات جەنابی وەزیر رۆڵ و گرنگى ئه‌و داتا و زانیارى و ئامارانه‌ش بە گرنگ وەسف کرد كه‌ له‌ ده‌سته‌ی ئاماری ھەرێمی کوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى هه‌رێم و گه‌شه‌پێدانى سێكته‌ره‌كانى پیشه‌سازى و كشتوكاڵ وه‌به‌رهێنان وئه‌وانيتر.
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد هه‌وڵى جدیى بدرێت بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ئامارى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت.
دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان
28-1-2020