بۆ چاودێری کردنی ره‌وشی ئاواره‌كان له‌ كه مپه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و دانانی پلان و چۆنیه‌تی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له‌ رووی خۆراكه‌وه‌، رێكخراوی ناوبراو به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی ئامارى هه‌رێمى كوردستان و له‌رێگای تیمه‌كانی ده‌سته‌ی ئامار كاری رووپێوی چاودێری ره‌وشی خۆراكى ئاواره‌كان له‌ كه‌مپه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌نجامده‌دات. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خۆلێكى  راهێنان بۆ توێژه‌رانى مه‌يدانى كرايه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان. بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م رووپێوه‌  2 كه‌مپ له‌ پارێزگای هه‌ولێر و 2 كه‌مپ له‌ پارێزگای سلێمانی و 12 كه‌مپ له‌ پارێزگای دهۆك كه‌  زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌كان نیشته‌جێی ئه‌و پارێزگایه‌ن هه‌لبژێردراوون. قۆناغى يه‌كه‌م له‌ به‌رواری 22-2020/01/19 بۆ توێژه‌رانی پارێزگای دهۆك  كه‌ ژماره‌یان 45 توێژه‌ بوو و قۆناغى دووه‌م له به‌رواری 30-2020/01/27 بۆ توێژه‌رانی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو كه‌ ژماره‌یان 12 توێژه‌ر بوو. جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ دوای ته‌واو بوونی خولی راهێنان له‌ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك, كاری مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو كه‌مپی به‌حركه‌ له‌ شاری هه‌ولێر و كه‌مپی شاریا له‌ پارێزگای دهۆك ئه‌نجامدرا.

 

 



دابەزاندنى فایل