deneme bonusu veren siteler bonus veren siteler bedava bahis
ankara escort
unlu medyumlar
hd film izle

ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ماوه‌يه‌كى زۆره‌ له‌ گه‌ڵ ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تيى كار له‌ هه‌وڵ دايه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى ڕووپێوێكى تايبه‌ت به‌ هێزى كار له‌ هه‌رێمى كوردستان. ئه‌م ڕێكخراوه‌ بڕيارى داوه‌ پاڵپشتىيى ته‌كنيكى و دارايى ئه‌م ڕووپێوه‌ له‌ گشت عێراق بكات و دوايين تازه‌كردنه‌وه‌كان له‌ چه‌مك و پێناسه‌ تايبه‌ته‌كان به‌ هێزى كار‌ بخاته‌ نێو به‌رنامه‌ى ڕووپێوه‌كه‌دا. قۆناغى ئاماده‌كارييه‌كانى ئه‌م ڕووپێوه‌ له‌ كۆتاييدايه‌ و بڕياره‌ له‌ ماوه‌يه‌كى كورتى داهاتوودا خوڵه‌كانى ڕاهێنانى تايبه‌ت به‌ به‌شداربووان له‌ كارى مه‌يدانيى ئه‌م ڕووپێوه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و دواتر كارى كۆكردنه‌وه‌ى داتاكان له‌ مه‌يدان ئه‌نجام بدرێت و به‌ر له‌ كۆتايى ساڵ ئه‌نجامه‌كانى ڕووپێوه‌كه‌ بخرێنه‌ به‌رده‌ست لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديدار و سوودمه‌نده‌كانى ئه‌م ڕووپێوه‌.

بۆ تاوتوێ كردنى دوايين هه‌وڵه‌كان و خستنه‌ ڕووى هه‌نگاو و قۆناغه‌كانى داهاتووى ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 11/5/2021 له‌ ديوانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم دوو كۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنى ڕووپێوه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوون.

كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌م كاتژمێر 9:00 ى سه‌رله‌به‌يانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامار له‌ پارێزگا و ئيداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرا. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ به‌ شێوه‌ى ئۆنلاين به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا سه‌رۆكى ده‌سته‌‌ دوايين هه‌وڵه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى ڕووپێوى هێزى كار له‌ هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو و دواتر تاوتوێى جێبه‌جێ كردنى ڕووپێوه‌كه‌ كرا و گشت به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كان سه‌رنج و تێبينييه‌كانيان له‌م باره‌يه‌وه‌‌ خسته‌ ڕوو و گفتوگۆيه‌كى تێر و ته‌سه‌ڵ له‌م باره‌يه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو. گشت ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختيان له‌ سه‌ر گرنگيى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م ڕووپێوه‌ بۆ لايه‌نه‌ بڕيار به‌ده‌سته‌كان و پلاندانه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم كرده‌وه‌ و پاڵپشتيى خۆيان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م ڕووپێوه‌ به‌ باشترين شێوه‌، ده‌ربڕى.

كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌م كاتژمێر 10:30 خوڵه‌كى سه‌ر له‌به‌يانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى، په‌روه‌رده‌، و خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى به‌ڕێوه‌چوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا دواى به‌خێر هێنانى به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ لايه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمه‌وه‌، كورته‌يه‌ك سه‌باره‌ت به‌ پێشينه‌ى جێبه‌جێكردنى ڕووپێوى هێزى كار له‌ هه‌رێمى كوردستان خرايه‌ ڕوو و دواتر هه‌وڵه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ دوايين ڕووپێوى هێزى كار كه‌ له‌م ساڵه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ ئاماده‌بووان ڕوون كرانه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگيى نيشانده‌ره‌كان و ئه‌نجامه‌كانى ڕووپێوه‌كه‌ بۆ ئه‌م سێ وه‌زاره‌ته‌ و چۆنيه‌تيى سوودوه‌رگرتن لێيان تاوتوێ كرا و هانى لايه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان درا بۆ زۆرترين كارپێكردن به‌ ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م ڕووپێوه‌ بۆ درووستبوونى هاوسه‌نگى له‌ نێوان بازاڕى كار له‌ لايه‌ك و په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ لايه‌كى تر و هه‌روه‌ها بۆ دابه‌زاندنى ژماره‌ى ده‌‌رچووانى بێكار له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ نزمترين ئاست.