deneme bonusu veren siteler bonus veren siteler bedava bahis
ankara escort
unlu medyumlar
hd film izle

ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى رووپێوى باردودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى ئافرتان IWISH2

لە ڕێكه‌وتى 17.5.2021 به‌سه‌رپه‌رشتى  سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و به‌ به‌شدارى به‌رێوه‌به‌رانى به‌رێوه‌به‌راییه‌تیه‌كانى ئامار له‌ پارێزگاكانى هه‌رێم و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و هه‌ماهه‌نگكارى ڕووپێو له‌ده‌سته‌ى ئامار، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى ڕووپێوى بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان IWISH2 به‌ شێوه‌ى ئۆنڵاین به‌رێوه‌چوو. كۆبوونه‌وكه‌ نزیكه‌ى 2 كاتژمێرى خایاند وتیایدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ گرنگى ڕووپێوه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ ڕوو و دواتر هه‌ماهه‌نگكارى رووپێوه‌كه‌ى ڕاسپارد به‌ پیشاندانى نمایشێكى تایبه‌ت به‌ قۆناغه‌كانى ئه‌نجامدانى ڕووپێوه‌كه‌ به‌گشتى ودواى ته‌واو بوونى نمایشه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ قۆناغه‌كان به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى ڕێكاى پێویست بۆ جێبەجێ کردنیان.

ئه‌م ڕووپێوه‌ بۆ جارى یه‌كه‌م له‌ ساڵى 2011 له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و به‌ پاڵپشتى دارایى سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA،  گه‌رى دووه‌مى ئێستا له‌ قۆناغى ئاماده‌كاریدایه‌ كه‌ پێشبینى ده‌كرێت له‌ مانگى داهاتوو ئاماده‌كارییه‌كان به‌ پێى قۆناغ و به‌گوێره‌ى ئه‌و كاته‌ى ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌ له‌نێوان ده‌سته‌ى ئامار و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌. مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م ڕووپێوه‌ زانینى ره‌وشى كۆمه‌ڵایه‌تى ئافره‌تانه له‌ ته‌مه‌نى 15 ساڵان و زیاتر‌ له‌ ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى یه‌وه‌ ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه‌ ساڵانى ڕابردوو ناوچه‌كه‌ به‌ره‌نگارى بویه‌وه‌ وه‌كو هاتنى تیرۆرستانى داعش و تێكدانى شار و گونده‌كان و ئاواره‌بوونى هاوڵاتیان له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆیانه‌وه. ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ له‌ رووپێوه‌كه‌ دا هاتووه‌ و زانیارییان له باره‌یه‌وه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌ له‌رووى ‌ كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌وه‌‌‌ پێكهاتوون له (بارى هاوسه‌رگیرى، توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان، ئاواره‌بوون، بارى خوێندن .....) و له‌ڕووى ته‌ندروستى یه‌ه‌وه‌ (ته‌ندروستى به‌گشتى، ته‌ندورستى منداڵبوون و كاریگه‌رییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا) یه‌.