deneme bonusu veren siteler bonus veren siteler bedava bahis
ankara escort
unlu medyumlar
hd film izle

له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و به‌ هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان, خولى ڕاهينان بۆ ڕوپێوى يه‌كه‌ گه شتيارييه‌كان بۆ ساڵانى 2019-2020 ‌بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ له‌پارێزگاى سلێمانى/به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئامارى سلێمانى له‌ڕێكه‌وتى 14-16/6/2021 به‌ڕێوه‌ چوو .

به‌شه‌كى ئه‌م خوله‌ تايبه‌ت بوو به‌ سه‌رپه‌رشتيارانى ناوخۆيى و توێژه‌رانى ميدان بۆ هه‌ر سێ پارێزگا (هه‌ولێر–دهۆك وسلێمانى) به‌ مه‌به‌ستى پێدانى  زانيارى تايبه‌ت به چۆنيه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى‌ فۆڕمى ڕوپێو‌ كه‌ له‌ لايه‌ن  هه‌ماهه‌نگكارى رووپێو له ‌به‌غدا وده‌سته‌ى ئامار/به‌شى ئاماره‌كانى بازرگانى پێشكه‌شكرا. له‌هه‌مان كاتدا, به‌شى دووه‌مى خول كه‌ تايبه‌ت بوو به‌ تۆماركردنى داتاى هه‌رێمى كوردستان به پروگرامى ئه‌كسێس (access) ئه نجامدرا.

دواى ته‌واوبوونى ئه‌م خوله, ڕووپێوه‌كى ئه‌زموونى ئه نجامدرا تاكو به‌رنامه‌ى تۆماركردنى داتاكان تاقى بكرێت . برياره‌ كارى مه‌ يدانى ڕوپێوه‌كه‌‌ رۆژى 23-6-2021 ده‌ست پێ بكات.