کوردی | العربية | English
پۆلێن
په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵايه‌تى

به‌شێكى سه‌ره‌كى، فراوان و  فره‌بابه‌ته‌ له‌ده‌سته‌ى ئامار  كه‌ كۆمه‌ڵێك داتا و زانیارى  له‌ بواره‌كانى په‌روه‌رده و‌ فێركردن، ته‌ندروستى، باردۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ره‌وشى ژیانى خێزانه‌كان له‌خۆوه‌ ده‌گرێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌م بوارانه‌‌ چه‌ند به‌شى لاوه‌كییان لێده‌بێته‌وه‌. جێگاى ئاماژه‌یه‌ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى داتا و زانیارییه‌كان له‌ دوولاوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌م هه‌‌ماهه‌نگى كردنه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كانى (په‌روه‌رده‌، خوێندنى باڵا، ته‌ندروستى، كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى  و وه‌زاره‌تى ئاوقاف و كاروبارى ئاینى) بۆ ده‌سته‌به‌ر‌كردنى داتا سه‌ره‌كییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى زانستى و ئامارییانه‌ له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانه‌ كه‌ ده‌توانرێت چه‌ند نیشانده‌رێكى ئامارى لێوه  دروست بكرێت به‌شێوه‌ى ستانداردى جیهانى. سه‌رچاوه‌ى دووه‌م ئه‌نجامدانى رووپێوه‌ ئامارییه‌كانه‌ كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ رووپێوه‌كان به‌پێى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى هه‌یانه‌ چه‌ند ساڵ جارێك دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و نیشانده‌ره‌ گرنگانه‌یان لێوه‌ به‌ده‌ست دێت كه‌ به‌ئه‌نجامدانى رووپێوه‌ ئامارییه‌كان نه‌بێت له‌ تۆماره‌ فه‌رمییه‌كانى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت ناتوانرێت به‌ده‌ستبهێنرێت، ئه‌م نیشانده‌ره‌ گرنگانه‌ش  بریتین له‌ نیشانده‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ بارى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزانه‌كان‌ وه‌كو داهات ، خه‌رجى  خێزان و تاك، رێژه ‌و هێڵى هه‌ژارى، بارى خۆراكى خێزانه‌كان  و كۆمه‌ڵیك نیشانده‌رى ترى گرنگ له‌بواره‌كانى منداڵان، ره‌وشى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان، تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى خێزانه‌كان و ره‌وشى هه‌رزه‌كاران و لاوان كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئاستى پارێزگا و به‌پێى تایبه‌تمه‌ندییه‌ دیمۆگرافییاییه‌كان به‌ده‌ست بهینرێت. له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوو چه‌ند ڕووپێوێكى گرنگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامار به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ و  له‌ئێستادا ڕاپۆرته‌كانیان به‌رده‌ستن.